تایبەت بە گرانبوونی نرخی خۆراک و کاڵاکان لەبازاڕەکانی هەرێم ژمارەیەک پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان – عێراق داوا دەکەن وەزیری دارایی و ئابووری بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت.
بەگوێرەی نوسراوێک، کە واژۆی 41 پەرلەمانتاری لەسەرە، لە ناوەڕۆکەکەیدا هاتووە، داوا دەکەین بەرزبوونەوەی نرخی شمەک و خۆراک لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بکرێتە بەرنامەی کاری گفتوگۆی هەفتانەی پەرلەمانی کوردستان و گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت لەبەرژەوەندی هاووڵاتیان.
ئەوەشهاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم بانگێشت بکرێت و چارەسەر بۆ ئەو کێشەیە بدۆزرێتەوە.
شایەنی باسە، ماوەی چەند رۆژێکە نرخی بەشێک لە کاڵا و خۆراکەکان بە تایبەت(رۆن، زەیت)بەرزبوونەوەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە.