داوا دەکرێت “تیک تۆک” لە هەرێمی کوردستان رابگیرێت
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی حكومه‌تی هه‌رێم به فه‌رمی داواكاری راگرتنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیك تۆكی له هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندن به‌رزكرده‌وه.
نووسراوه‌كه واژۆی دادوه‌ر كاوه فه‌تحی مه‌عسووم، سه‌رۆكی داواكاری گشتی هه‌رێمی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنكراوه.
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه، كه دوو په‌رله‌مانتار داواكارییان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كردووه و له‌پێناو پاراستنی به‌ها و ئه‌خلاقی كۆمه‌ڵگاكه داوای راگرتنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تیك تۆک)یان له هه‌رێم كردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو نووسراوێک له‌لایه‌ن دادوه‌ر پشتیوان سمكۆ نووری، به‌رپرسی لێژنه‌ی تۆماركردنی داوای مافی گشتی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی كرابوو و تیایدا هاتبوو، "پاڵپشت به ئه‌حكامی مادده (1) له یاسای داواكاری گشتی ژماره 159ی ساڵی 1979ی هه‌مواركراو، و له سۆنگه‌ی پاراستنی مافی گشتی، داوا ده‌كه‌ین له به‌ڕێزتان نووسراوێک ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن به مه‌به‌ستی داخستنی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیكتۆک".
لە بەرامبەر هۆکارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردبوو، "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تیكتۆک كاریگه‌ری نه‌رێنی و خراپی هه‌یه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و كێشه‌ی زۆری له‌ناو گه‌نجان دروست كردووه".