داواکاری بەئەندامبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆ پشتگوێ دەخرێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • داواکاری بەئەندامبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆ پشتگوێ دەخرێت

داواکاری بەئەندامبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆ پشتگوێ دەخرێت

هەڵوێستی ناتۆ دەبێتە هۆی زیادبوونی توڕەیی بەرپرسانی ئۆکرانیا

نیسان 4, 2023 14:37
داواکاری بەئەندامبوونی ئۆکرانیا لە ناتۆ پشتگوێ دەخرێت
0

لایک

رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز، لە زاری دیپلۆماتکارانی وڵاتانی ئەندامی ناتۆوە بڵاویکردووەتەوە لە زاری یەکێک لە دیپلۆماتکاران و وتی، “داواکاری ئۆکرانیا لەسەر مێزەکەیە، بەڵام ئێمە بە سادەیی پشتگوێی دەخەین”، لەکاتێکدا دیپلۆماتکارێکی دیکە وتی، “ناتۆ ناتوانێت بەم زووانە ئەندامێتی ئۆکرانیا پێشکەش بکات، ئاماژەی بەوەشکرد، ناتۆ ئێستا کەلێنێکی گەورەی دارایی هەیە”.

بەگوێرەی رۆژنامەکە، هەڵوێستی ناتۆ دەبێتە هۆی زیادبوونی توڕەیی بەرپرسانی ئۆکرانیا، چونکە دەیانەوێت لە لووتکەی ناتۆدا هەندێک ئەنجام بەدەستبهێنن.

ئەندرێ سیبیگا، سەرۆکی نووسینگەی ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی بە فاینانشاڵ تایمزی راگەیاند، “پێویستە لە لووتکەی ناتۆدا هەندێک ئەنجام بەدەست بهێنین، ئێمە تەنها پێویستمان بەوە نیە بڵێن دەرگا کراوەیە، شتێکمان دەوێت کە گەرەنتی تایبەتی هەبێت، مەبەستم گەرەنتی باوەڕپێکراوە نەک دڵنیایی و رێککەوتن و رێوشوێنی ئەمنی”.

پێشتر وەزیرانی دەرەوەی ناتۆ رایانگەیاندبوو، رۆژی سێشەممە 4ی ئادار، دەست بە کۆبوونەوەیەکی دوو رۆژە دەکەن لە برۆکسل، کە رێوڕەسمی پەیوەستبوونی فینلاند بە هاوپەیمانییەکە لەخۆدەگرێت، هەروەها راگەیاندنی بەرنامەیەکی چەند ساڵە بۆ پشتیوانیکردنی ئۆکرانیا لەخۆدەگرێت.

En az 10 karakter gerekli