داهاتی یەک مانگی نەوتی عێراق زیاتر لە 11 ملیار دۆلار بووە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەماوەی مانگی رابردوودا 101 ملیۆن و 191 هەزار و 236 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە و لەبەرامبەردا بڕی 11 ملیار دۆلار داهات بۆخەزێنە گەڕاوەتەوە.

لە راگەیەندراویکدا وەزارەتینەوتی عێراق ئاماژەی بە هەناردەکردنی نەوتی مانگی رابردوو داوە و ئاماژەی بەوەکردووە کە  101 ملیۆن و 191 هەزار و 236 بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە کراوە، ٩٧ ملیۆن و 980 هەزار و 589 بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەرهێنراوە. هەروەها دوو ملیۆن و 910 هەزار و 887 بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی کەرکوک بە رێگەی بەندەی جەیهانی تورکیاوە هەناردەکراوە.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە نرخی هەر بەرمیلێک بە 112 دۆلار و 2 سەنت فرۆشراوە و 35 کۆمپانیای جیهانی، لە رێگەی بەندەرەکانی بەسرە و خور لەسەر کەنداو و جەیهانی تورکیاوە، نەوتی عێراقیان بارکردووە.

شایەنی باسە تەنه الە مانگی حوزەیران، ێراق بڕی 11 ملیار دۆلار داهاتی نەوتی دەستکەوتووە.