داهاتی نەوتی عێراق لە مانگی تەمووز زیاتر لە 10.5 ملیار دۆلار بووە
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری بەرایی داهات و هەناردەی نەوتی بڵاوکردەوە، كه تهنیا له مانگی تهمووزدا زیاتر لە 102 ملیۆن و 385 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و هەر بەرمیلێکیش بە نزیکەی 103.60 دۆلار فرۆشراوە.
هەر بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، داهاتی نەوت لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا 10 ملیار و 608 ملیۆن دۆلار بووە.
لە داتاکاندا هاتووە، هەناردەی نەوت لە کێڵگەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق 99 ملیۆن 965 هەزار بەرمیل بووە، بڕی 344 هەزار و 536 بەرمیل نەوتی کەرکوکیش لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە هەناردەکراوە.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: نێوەندی هەناردەی رۆژانە 3 ملیۆن و 303 هەزار بەرمیل نەوت بووە و هەر بەرمیلێکیش بە نزیکەی 103.60 دۆلار فرۆشراوە.