داهاتی نەوتیی عێراق لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو زیاتر لە 708 ملیار دۆلار بووە
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌پێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2022، گه‌یشتووه‌ته 103 ملیۆن و 281 هه‌زار و 459 به‌رمیل، كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی حه‌وت ملیار و 708 ملیۆن و 556 هه‌زار دۆلار بووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوە، "كۆی ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی بۆ مانگی کانوونی یه‌كه‌م له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقه‌وه هه‌نارده كراوه، بڕی 100 ملیۆن و 735 هه‌زار و 151 به‌رمیل بووه، هاوكات ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی كه له نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه هه‌نارده كراوه له رێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه دوو ملیۆن و 223 هه‌زار و 338 به‌رمیل بووه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، تێكڕای نرخی هه‌ر به‌رمیلێک به 74.636 دۆلار بووه، سه‌رجه‌م نه‌وته‌كه‌ش له‌لایه‌ن 36 كۆمپانیای وڵاتانی جیاجیای جیهانه‌وه كڕدراون.