داهاتی نۆ مانگی رابردووی نەوتی عێراق زیاتر بووە لە 90 ملیار دۆلار
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • داهاتی نۆ مانگی رابردووی نەوتی عێراق زیاتر بووە لە 90 ملیار دۆلار

داهاتی نۆ مانگی رابردووی نەوتی عێراق زیاتر بووە لە 90 ملیار دۆلار

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
داهاتی نۆ مانگی رابردووی نەوتی عێراق زیاتر بووە لە 90 ملیار دۆلار
0

لایک

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی – سۆمۆ بڵاویکردووەتەوە، داهاتی فرۆشی نەوتی نۆ مانگی رابردووی عێراق زیاتر بووە لە 90 ملیار دۆلار.

ئەمەش بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، داهاتەکان بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو بە رێژەی 70% زیادیانکردووە کە تێکڕای زیادەکەش خۆی لە 52 ملیار دۆلار دەبینێتەوە.

کۆمپانیای سۆمۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە، تێکڕای فرۆشی نەوتی عێراق مانگانە زیاتر بووە لە 11 ملیار دۆلار. ئەمەش لەکاتێکدایە 96٪ـی داهاتی عێراق پشتی بە داهاتی نەوتی بەستووە و تەنیا لە سەدا چوار نەبێت کە داهاتە نانەوتییەکانە.