دانه‌گاز راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی به‌رده‌وامی كاركردن له‌ كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر بڵاوكرده‌وه‌

کۆمپانیای دانەگاز لەبارەی هێرشەکانی سەر کێڵگەی کۆرمۆر رایگەیاند،"دوای رووداوەکەی رۆژی 22ی حوزەیران، دوو مووشەکی دیکە لە رۆژانی هەینی و شەممە لە کێڵگەی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستانی عێراق کەوتنەخوارەوە، بەرهەمهێنانی گازی سرووشتی بەشێوەیەکی ئاسایی لە کێڵگەکە بەردەوامە، بەڵام کارکردن لە پڕۆژەی فراوانکردنی کۆرمۆر کەی ئێم 250 بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە".


لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیای دانەگاز بڵاویکردووەتەوە، پڕۆژەی فراوانکردنی کۆرمۆر کەی ئێم 250 بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە بەهۆی هێرشەکانی سەر کێڵگەکەوە، ئەوەش بەهۆی توندوتۆڵکردنی لایەنی ئەمنیی کێڵگەی کۆرمۆر.


راگەیەندراوەکە جەختیکردووەتەوە کار و چالاکییەکانیانی بەرهەمهێنانیان بەردەوامە لە کێڵگەی کۆرمۆر، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتۆتەوە.

دانە گاز ئاماژەی بەوەکردووە، “هەماهەنگی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هەیە سەبارەت بە هێرشەکانی سەر کۆرمۆر، رێکاری پێویستیش بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکان گیراوەتەبەر".


لەبارەی رێکارەکانەوە دانە گاز دەڵێت، “یەکێک لە ڕێکارەکان هێنانی هێزی ئەمنی و سەربازیی زیاترە بۆ پاراستنی کێڵگەکە”.