تیرۆریستانی داعش ئێوارەی دوێنێ شەممە 13-08-2022، هەڵیانکووتاوەتە سەر گوندی سموود و خانووی موختاری گوندەکەیان تەقاندووەتەوە و کەسێکی دیکەیان رفاندووە.
بەپێی هەواڵێکی میدیا ناوخۆییەکان، تیرۆریستانی داعش هەڵیانکووتاوەتە سەر گوندی سموود له باشووری شارۆچكهی داقووقی سهربه پارێزگای كهركوک.
ئەوەش هاتووە، ماڵی (حەسەن عەبدوڵڵا ئیبراهیم)، موختاری گوندەکەیان تەقاندووەتەوە، هاوکات کوڕی بەڕێوەبەری قوتابخانەی گوندەکەیشان رفاندووە کە ناوی (عەبدوڵڵا حەسەن مەولودە) و تەمەنی 13 ساڵە.
سەبارەت بەو تیرۆریستانەی داعش ئەو سەرچاوەیە پێی ڕاگەیاندین کە ئەو تیرۆریستانە بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهاتوون.