دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی پارێزگای كه‌ركوک بڕیاری سه‌پاندنی سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی بۆ چوار لە ئه‌ندامانی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوک و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م موڵک و ماڵه‌كانیان و رێگریكردن لێیان بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات دەرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركوک سزای 15 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له (عریفان كه‌ركوكلی، ریاز دانوک، په‌روین محه‌مه‌د و ئه‌دوه‌ر ئه‌وراهام) بە ماددەی 316ـی یاسای سزادان سه‌پاند، هه‌روه‌ها بڕیاریشدراوه ده‌ست به‌سه‌ر موڵک و ماڵه‌كانیان بگیرێت و رێگه‌شیان پێنه‌درێت گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامبده‌ن.
بڕیاره‌كه‌ی دادگا به‌شێوه‌ی ئاماده نه‌بوو ده‌ركراوه، له كاتێكدا ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه له‌دوای رووداوه‌كانی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2017ـه‌وه كه‌ركوكیان جێهێشتووه و له ئێستادا له شاری هه‌ولێر(ئەربیل) نیشته‌جێن.
سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ی پێشووی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه دوای ئه‌وه دێت كه 31ـی ئایاری2022 دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركوک بڕیاریدا به سه‌پاندنی سزای شه‌ش ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر رێبوار فایه‌ق تاڵه‌بانی راوێژكاری مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوک و هۆكاره‌كه‌شی “بۆ زیانگه‌یاندن به به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات گه‌ڕانده‌وه”.