دادگەی فیدڕاڵی، وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی بانگهێشتی دانیشتنێکی تایبەت دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگەی باڵای فیدڕاڵی لەمیانی دانیشتنی تایبەت بە دۆسیەی 32ـی فیدڕاڵی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار، بڕیاریدا بانگهێشتی هەریەک لە وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراق بکات بۆ دانیشتنی دادگە سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار.

دادگەی باڵای فیدڕاڵی ئابووریناسان باسم جەمیل و عەبدولرەحمان نەجم رادەسپێرێت بۆ ئەوەی بەدواداچوون پەیوەست بە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی بکەن.

شایەنی باسە، داگەی فیدڕاڵی بڕیاریدا دانیشتنی ئەمڕۆ بۆ رۆژی 14-3 بە بەژداریکردنی هەریەک لە وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی دوابخات.