دادگەی باڵای فیدڕاڵ سکاڵایێک دژی وەزیری نەوتی عێراق تاوتوێی دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگەی باڵای فیدڕاڵ سکاڵایێک دژی وەزیری نەوتی عێراق تاوتوێی دەکات

دادگەی باڵای فیدڕاڵ سکاڵایێک دژی وەزیری نەوتی عێراق تاوتوێی دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
دادگەی باڵای فیدڕاڵ سکاڵایێک دژی وەزیری نەوتی عێراق تاوتوێی دەکات
0

لایک

بڕیارە ئەمڕۆ دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق سێ سکاڵا تاوتوێ بکات، کە تایبەتن بە تانەلێدان لە پێدانی پۆستی وەزیری نەوتی عێراق بە ئیحسان عەبدولجەبار و پێدانی پۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بە رائید جوحی و راسپاردنی کەسێک بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانی پارێزگاری بابل.

بەپێی کارنامەی دانیشتنی دادگەی باڵای فیدڕاڵ، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە 02-10-2022، هەرسێ سکاڵاکە تاوتوێ بکات، کە یەکەمیان کەسێک بەناوی رائید فەوزی کەریم دژی سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری نەوتی عێراق تۆماری کردووە.

رائید فەوزی کەریم لە سکاڵاکەدا داوا لە دادگەی فیدراڵیی وڵات دەکات بەربژێرکردن و پەسندکردن و دامەزراندنی ئیحسان عەبدولجەبار لە پۆستی وەزیری نەوتی عێراق هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام دادگەکە هۆکارەکانی ئەم داواکارییەی ئاشکرا نەکردووە.

سکاڵای دووەم لەلایەن ئەحمەد رەحیم ردێنی، پەرلەمانتاری عێراق دژی سەرۆکوەزیرانی وڵات تۆماریکراوە و تیایدا داوا لە دادگەکە دەکات هەردوو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پێدانی پۆستی سەرۆکی دەزگای هەواڵگری بە رائید جوحی و پێدانی پۆستی بریکاری سەرۆکی دەزگاکە بە عامر حلوو هەڵبوەشێنێتەوە.

سکاڵای سێیەم کە کەسێک بەناوی ویسام ئەسڵان دژی سەرۆکوەزیرانی عێراق تۆماری کردووە، داوا لە دادگەی فیدراڵی دەکرێت بڕیاری راسپاردنی عەلی وەعد عەللاوی بۆ راپەڕاندنی ئەرکەکانی پارێزگاری بابل هەڵبوەشێنێتەوە.

داوای لێسەندنەوەی پۆستی وەزیری نەوتی عێراق لە ئیحسان عەبدولجەبار لە کاتێکدایە، دادگەی فیدراڵیی عێراق هەفتەی رابردوو بڕیاری دروستکردنی کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی عێراق و پێدانی پۆستی سەرۆکی کۆمپانیاکەی بە ئیحسان عەبدولجەبار هەڵوەشاندەوە.