دادگای کەرخ-ی بەغداد فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ تۆمه‌تبارانی دزینی زیاتر لە 3.5 ترلیۆن دینار له بانكی رافیده‌ین ده‌رده‌كات.
دوای بەدوای ئه‌وه‌ی بانكی رافیده‌ین دزینی سێ ترلیۆن و 700 ملیار دیناری له هه‌ژماری ده‌سته‌ی گشتی باج پشتڕاست كرده‌وه، دادگای کەرخ لە بەغداد فه‌رمانی ده‌ستگیریكردنی بۆ تۆمه‌تبارانی ئه‌و كه‌یسه ده‌ركرد.
پاش ئه‌وه‌ی لە 21ـی ئابی 2022، دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخ، کە تایبەتە بە پرسەکانی دەستپاکی، له تۆڕێكی سه‌ر بە کەسانی خاوه‌ن هه‌ژموون ئاگادار كرایه‌وه، كه به نایاسایی دەستکاریی هه‌ژماری بانكیی گومرگ و باج ده‌كه‌ن، بڕیاری راگرتنی خه‌رجكردنی پاره‌ی له‌و هه‌ژمارانه ده‌ركرد و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و دۆسییه ده‌ستیپێكرد.
دوێنێ 16-10-2022، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو لهدۆسیهكه كراوه و ئێستا له‌به‌رده‌م ده‌زگای دادوه‌رییه بۆ بڕیاریدان.
لەلایەکی دیکە مسته‌فا كازمی، سه‌رۆکوه‌زیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگه‌یاند، به پشتبه‌ستن به داتا و زانیاری، به‌ر له چه‌ند مانگێک، به‌ڵگه‌كانمان له‌باره‌ی دزینی ئه‌و گوژمه پاره‌یه له بانكی رافیده‌ین، راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه و به‌ڵگه‌كان به‌شی ئه‌وه ده‌كه‌ن تۆمه‌تبارانی پێ بناسرێنه‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئه‌و پاره‌یه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی نه‌دزراوه و دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌ستبه‌كاربووه، له‌ڕێگه‌ی رێكاره‌كانییانه‌وه توانیویانه رێگری له دزینی پاره‌ی زیاتر بكه‌ن.