دادگای فیدراڵی مه‌شعان جبوری له‌ په‌رله‌مانتاری دوورخسته‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دادگای فیدراڵی مه‌شعان جبوری له‌ په‌رله‌مانتاری دوورخسته‌وه‌

دادگای فیدراڵی مه‌شعان جبوری له‌ په‌رله‌مانتاری دوورخسته‌وه‌

دادگای فیدراڵی عیراق مه‌شعان جبوری، په‌رله‌مانتاری سوننه‌كانی دوورخسته‌وه‌ ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت بڕوانامه‌كه‌ی ساخته‌یه‌.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
دادگای فیدراڵی مه‌شعان جبوری له‌ په‌رله‌مانتاری دوورخسته‌وه‌
0

لایک

دادگای فیدراڵی عیراق مه‌شعان جبوری، په‌رله‌مانتاری سوننه‌كانی دوورخسته‌وه‌ ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌وت بڕوانامه‌كه‌ی ساخته‌یه‌.

دادگای فیدراڵیی عیراق بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی ئەندامێتی مشعان جبوری، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، ئەوەش دوای سكاڵای ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنەكە، بەهۆی ئەوەی مشعان جبوری بڕوانامەی خوێندنی ساختەكردووە.

دادگاكە بڕیاریداوە لە بری مشعان جبوری، مقدام ئەلجومەیلی ببێتە ئەندامی ئەنجومەین نوێنەران.

لە لای خۆشییەوە، مەشعان جبوری لە تویتێکدا رایگەیاند: بڕیارەکەی دادگای باڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیم لە پەرلەمان کاردانەوەی دەبێت.

پێشتر قوته‌یبه‌ جبوری، ئه‌ندامی پێشوی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سكاڵای له‌ دژی مەشعان جبوری تۆماركردبوو، به‌وه‌ی كه‌ بڕوانامه‌ی ساخته‌ كردووه‌.