دادگای فیدراڵی عێراق بڕیار لە كاندیدكردنی رێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆككۆمار دەدات

دادگـای باڵای فیدڕاڵی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵایەكی عالیە نسەیف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، كە تێیدا داوای بڕیادانی كردووە لەبارەی نادەستووری بوون و هەڵوەشاندنەوەی كاندیدكردنی رێبەر ئەحمەد كاندیدی پارتی بۆ سەرۆكایەتی كۆمار.

بەپێی زانیارییەكان دادگاكە، بەئامادەبوونی نوێنەرانی هەردوو لایەنی سكاڵاكە دانیشتنەكە بەڕێوەدەبات و تێیدا بڕیار لەبارەی ئەوە دەدرێت كە ئاخۆ قبوڵكردنی كاندیدكردنی رێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عیراق، لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەستوورییە یاخود نا، لەئەگەری بڕیاردانی دادگاكە بەنادەستووری بوونی، كاندیدەكەی پارتی رەتدەكرێتەوە.