دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد

ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی مووچە وەردەگرێت

ئەمڕۆ دووشەممە 09-05-2022، دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی ئەمساڵ دەستیپێکرد.

بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دیاریکراوە، ئەمڕۆ مووچەی مانگی نیسانی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

سبەی سێشەممە، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە یەکەی 70 و 80، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتی دامو دەزگا نەوتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەش دەکرێت.