دابەشكردنی سەبەتەیەكی دیكەی بەشەخۆراک دەستی پێكرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی خۆراكی هەرێم رایدەگەیەنێت، كە دەستیان كردووە بە سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵ.

بەڕێووەبەرایەتی گشتی بازرگانی خۆراكی هەرێم لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ دوو شەممە 4ی ئەیلول، بەسەرپەرشتی دلێر عەبدولواحد، بەڕێوەبەری بازرگانی كەل و پەلی خۆراكی هەولێر و بەڕێوەبەری كۆمەڵگای كۆگاكان و فەرمانبەران و سەرجەم ئەمینداری كۆگاكان دەستكرا بە دابەشكردنی بەشەخۆراک.

راشیگەیاندووە، سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لەسەر لیستی مانگی ٨ / ٢٠٢٢ دابەش دەكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، سەرەتا لەناوچە دوورەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دەست پێدەكرێت.