خەمیس خەنجەر رەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت بەوەی کە ناتوانێت بەرپەرچی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بداته‌وه‌

خەمیس خەنجەر رەخنەی لە حکومەتی عێراق گرت کە ناتوانێت بەرپەرچی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بداته‌وه‌ کە بوونەتە هۆکاری نەهامەتیی بۆ ئەو ناوچانەی کە دەستیان بەسەردا گرتووە

سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەریی، خەمیس خەنجەر رەخنەی لە حکومەتی عێراق گرت کە ناتوانێت بەرپەرچی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بداته‌وه‌ کە بوونەتە هۆکاری نەهامەتیی بۆ ئەو ناوچانەی کە دەستیان بەسەردا گرتووە.

وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو هێرشە تیرۆریستییەی کە دوێنێ تیرۆریستانی پەکەکە کردییانە سەر ژمارەیەک گەشتیار لە سنووری پارێزگای دهۆک، خەمیس خەنجەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی، "دیارە مافیاکانی تیرۆر کە یاریی بە سنوورەكانمان دەکەن، پیلانی فێڵێکی گەورەیان داناوە و بە ئەنقەست ویستیان پەڕاوە سیاسییەکانیان تێکەڵ بە خوێنی گەنجانمان بکەن".

خەمیس خەنجەر لە کاتێکدا سەرۆکایەتی گەورەترین فراکسیۆنی سوننە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەکات، داوا دەکات کە کار بکرێت بۆ دەرکردنی پەکەکە کە یاریی بە ئاسایش و خاکی عێراق دەکات، ئەوەشی نووسیوە، "پێویستە یەکلاییکەرەوە بین لەگەڵ ئەو کەسانەی کە یاریی بە ئاسایش و خاکمان دەکەن، هەروەک چۆن پێویستە یەکلاییکەرەوە بین له‌باره‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی کە سەروەری عێراق دەپارێزێت".

ناوبراو رەخنەش لە حکومەتی عێراق دەگرێت کە نەیتوانیوە رێگە لە کردە تیرۆریستییەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بگرێت لەناو خاکی عێراق، وتوویەتی، "مایەی نیگەرانییە دەوڵەت دەستەوەستانە لە بەرپەرچدانەوەی گرووپێکی تیرۆریستی کە هۆکاری ئەم هەموو نەهامەتییەیە".