خۆپیشاندەرانی بەغداد داوا دەکەن رێگە بدرێت ئامبولانس بچێتە ناو گۆڕەپانی تەحریر

ئەمڕۆ شەممە، خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر لە بەغدادی پایتەخت داوایان لە هێزە ئەمنییەکان کردووە، رێگە بدەن بەهاتنە ناوەوەی ئامبولانس بۆناو گۆڕەپانەکە.

خۆپیشاندەران داوایان کردووە رێگەی چوون بۆ گۆڕەپانەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بکرێتەوە، تاکو ئامبولانس بتوانێت بێتە ناو گۆڕەپانەکە، تاکو برینداران بە خێرایی بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەکان.

ئەمەش دوای دێت، کە گرژی و رووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو و چەندین بریندار لە هەردوولا کەوەتەوە.