خۆپیشاندانی ناڕەزایی دژی سودانی گەیشتە بەردەم دەروازەی ناوچەی سەوز لە بەغداد
خۆپێشاندەرانی دژی كاندیدبوونی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشتنه به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدادی پایته‌خت
خۆپێشاندەرانی دژی كاندیدبوونی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشتنه به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدادی پایته‌خت.
سەدان خۆپیشانده‌ر له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز بە دروشم ناڕەزایەتی و دژایەتییان لە بەرامبەر كاندیدبوونی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه دەردەبڕن.
خۆپیشاندانه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە له گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غداد ده‌ستی پێكردبوو و خۆپیشانده‌ران كه‌مێک پێش ئێستا به‌پێ گه‌یشتنه به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز.
ده‌یان خۆپیشانده‌ر به‌سه‌ر ده‌روازه كۆنكریتییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوون و هه‌وڵ ده‌دەن بچنه ژووره‌وه.
جێی باسه، رۆژی دووشه‌ممە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سودانی كاندیدكرد بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیرانی داهاتووی عێراق.