خۆپێشاندەرانی دژی كاندیدبوونی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشتنه به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز له به‌غدادی پایته‌خت.
سەدان خۆپیشانده‌ر له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز بە دروشم ناڕەزایەتی و دژایەتییان لە بەرامبەر كاندیدبوونی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه دەردەبڕن.
خۆپیشاندانه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممە له گۆڕه‌پانی ته‌حریری شاری به‌غداد ده‌ستی پێكردبوو و خۆپیشانده‌ران كه‌مێک پێش ئێستا به‌پێ گه‌یشتنه به‌رده‌م ده‌روازه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز.
ده‌یان خۆپیشانده‌ر به‌سه‌ر ده‌روازه كۆنكریتییه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوون و هه‌وڵ ده‌دەن بچنه ژووره‌وه.
جێی باسه، رۆژی دووشه‌ممە چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به فه‌رمی محه‌مه‌د شیاع سودانی كاندیدكرد بۆ پۆستی سه‌رۆکوه‌زیرانی داهاتووی عێراق.