خۆپیشاندانی لایەنگرانی موقتەدا سەدر و لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغداد دەستیپێکرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • خۆپیشاندانی لایەنگرانی موقتەدا سەدر و لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغداد دەستیپێکرد

خۆپیشاندانی لایەنگرانی موقتەدا سەدر و لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغداد دەستیپێکرد

خۆپیشاندانی هەزاران خۆپیشاندەری سەر بە رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لە دوو شوێنی جیاوازی بەغداد ـی پایتەخت دەستیپێکرد.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
خۆپیشاندانی لایەنگرانی موقتەدا سەدر و لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغداد دەستیپێکرد
0

لایک

ئەمڕۆ هەینی 12ـی 8ـی 2022، خۆپیشاندانی فراوانی لایەنگرانی موقتەدا سەدر و لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە دوو شوێنی جیاوازی بەغداد دەستیێکردووە و خەڵک بەرەو ئاراسەی کۆبوونەوەی هەردوو لایەن هەنگاو دەنێن.

شایەنی باسە خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لە ناوچەی سەوز و دەورووبەری پەرلەمان بەڕێوەدەچێت، بەڵام خۆپیشاندانەکەی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ناوچەی جادریەی بەغداد پیادە دەکرێت.

لەبارەی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانەوە چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەکردووە کە ئەوان بۆ پێکدادان نەهاتوونەتە سەر شەقام بەڵکو دەیانەوێت دامەزراوەکانی دەوڵەت بپارێزن و لایەنگرانی سەدر بە پەکخستنی ئەنجومەنی نوێنەران تۆمەتبار دەکەن. هەروەها داوا دەکەن دەستبەسەرداگیرانی ئەنجومەن کۆتایی پێبێت.

لەلایەکی دیکەوە موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی ئاراستەی لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی کردبوو و تێیدا رایگەیاندبوو، “بەپێی تێگەیشتنی من، کۆکین لەسەر هەبوونی گەندەڵی و بڵآوبوونەوەی لە وڵات بەڵکو ناکۆکییەکان لەگەڵ سەرکردایەتی چوارچێوەی هەماهەنگییە”.

سەدر وتبووشی، “با خۆپیشاندانەکانتان لەپێناو سەرکەوتنی چاکسازی بێت نەوەک سەرکەوتنی دەوڵەت و حکومەتەکان کە بەبێ هیچ سوودێک بەسەر عێراقییەکاندا خولاونەتەوە”.

هەردوو لایەن داوا دەکەن لایەنگرانیان دەکەن لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی عێراق خۆپیشاندان بکەن.