خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ درایه ئیبراهیمۆڤیج
ده‌سته‌ی میدیای بیانیی له ئیتاڵیا، یاریزانی سویدی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیجیان به شایه‌نی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ زانی.
ده‌سته‌ی میدیای بیانیی له ئیتاڵیا، یاریزانی سویدی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیجیان به شایه‌نی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ساڵ زانی.
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی میدیای بیانیی كه ناوه‌نده‌كه‌ی له رۆمایه، به‌ر له ماوه‌یه‌كی كورت ده‌نگیان دا و زلاتان ئیبراهیمۆڤیج یاریزانی سویدی و یانه‌ی میلانی ئیتاڵی وه‌ك باشترین یاریزانی ساڵ هه‌ڵبژارد.
ئیبراهیمۆڤیجی تەمەن 40 ساڵ كه له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی یاریی هه‌فته‌ی ٣٤ی خولی نایابی تۆپی پێی ئیتاڵیا ناسراو به سێری ئا، له به‌رامبه‌ر یانەی لازیۆ هاتبوو بۆ رۆما خه‌ڵاته‌كەی پێشكه‌ش ئیبراهیمۆڤیج كرا.
ئیبراهیمۆڤیج خۆشحاڵی خۆی به وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه نیشاندا، سوپاسی ده‌سته‌كه‌ی كرد و وتی "زۆر دڵخۆش بووم. ئه‌م خه‌ڵاته مایه‌ی شه‌ره‌فه بۆ من".
دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه زلاتان ئیبراهیمۆڤیج وێنه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی وه‌رزشی ده‌سته‌ی میدیای بیانی گرت و گفتوگۆیان كرد.