خشتەی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم راگەیەندرا

بڕیارە لە 18 تاکو 24ـی ئەم مانگە، هەموو حاجیانی هەرێم بگەڕێنەوە و خشتەی رۆژ و کاتی گەڕانەوەی حاجیانیش راگەیەندرا.

بڕیارە لە 18 تاکو 24ـی ئەم مانگە، هەموو حاجیانی هەرێم بگەڕێنەوە و خشتەی رۆژ و کاتی گەڕانەوەی حاجیانیش راگەیەندرا.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، "پرۆسەی گەڕانەوەی حاجیانی کوردستان لە 18ی مانگ دەستپێدەکات و لە 24/7 کۆتایی دێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوێنێ 11-07-2022، کۆتایی بە سەرجەم ئەرکەکانی حەج هاتووە و توانیمان بە شایەتی هەموو لایەک پرۆسەیەکی سەرکەوتوو بەرێوەببەین".

خشتەی گەڕانەوەی حاجیانی هەرێم لە رۆژانی داهاتوو بەمشێوەیە دەبێت: