خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 راگەیەندرا
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لە رۆژی چوارشەممە 04-01-2023، دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 دەکات.
بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی سبەی چوارشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەكرێت.
هەروەها، رۆژی پێنجشەممە 05-01-2023، مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و ئەم پڕۆسەیەش تاکو 25ـی ئەم مانگە بەردەوامی دەبێت.