خانەنشینێکی دیکە لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

لەمیانی سەرەی چاوەڕوانی بۆ وەرگرتنی مووچەکەی، خانەنشینێکی دیکە لە بانکی تانجەڕۆی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 29-03-2022، خانەنشینێک دیکە لە بانکی تانجەڕۆ بە ناوی فەتاح رەزا کە خەڵکی شاری سلێمانییە لە سەرەی وەرگرتنی مووچە گیانی لەدەستدا.

شایەنی باسە، هەفتەی رابردووش لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیاندا، دوو خانەنشینی دیکە لەبەردەم بانکی تانجەرۆ گیانیان لەدەستدا و بەهۆی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغیشەوە ژمارەیەکی دیکەی خانەنشینان برینداربوون.

بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، دوای رووداوەکە بەڕێوەبەری بانکی تانجەرۆ تا دوای دەرچوونی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەکارەکەی دوورخرایەوە.