حەلبووسی روونکردنەوە لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق دەدات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حەلبووسی روونکردنەوە لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق دەدات

حەلبووسی روونکردنەوە لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
حەلبووسی روونکردنەوە لەبارەی پڕۆسەی سیاسی عێراق دەدات
0

لایک

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، پرۆسەی سیاسی کۆمەڵێک بنەمای جێگر و رەفتاری حوکمی دەکەن، دەشڵێت هەڵوێستێکی جددی و یەکلاکەرەوە لەبارەی کۆی بەشداریکردنی لە پرۆسەی سیاسی رادەگەیەنێت.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە تویتێکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە رایگەیاند، “چاڵاکی و کاری سیاسی کۆمەڵێک بنەمای جێگر و ئەخلاقی بەڕێوەی دەبەن، ناکرێت جیاکاری بکرێت لە ئاسایشی هاووڵاتیان و دروستکردنی ئاژاوە لەنێوان رۆڵەکانی گەلدا لەژێر هەر هۆکارێک یان فشارێکی سیاسیدا”.

روونیشیکردەوە، “لەکۆی پرۆسەی سیاسی هەڵوێستی جددی وەردەگرین، ئەمەش بەهۆی کۆنتڕۆڵکردنی لەلایەن چەکدارە نایاساییەکان و دەستگرتنیان بەسەر ئاسایشی وڵاتدا و هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ نەمانی دەوڵەت و لاوازکردنی یاسا و تێکدانی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی”.

ئەوەش هاتووە، “ناتوانرێت پشتیوانی دەوڵەت بکرێت بەبێ دادپەروەری و یان رێز لە هاووڵاتیانی نەگرێت و بەشێوەیەکی شایستە نەژین”.

ئاماژەی بەوەشدا، “زوبێت یان درەنگ لێپێچینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە دەکرێت کە تاوانیان دژی گەل ئەنجامداوە و سامانەکانیان دزیون و گەنجەکانیان کوشتووە، ئەوان داوای مافەکانیان دەکەنەوە، ئەوانەی ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە ئەو کاتە ماڵئاوایی لە کەسانی بێتاوان بکەن لەبری ئەو تاوانبارانەی بە رۆژی روناک لە زیندانەکان هەڵاتن”.

ئەم راگەیەندراوەی حەلبوسی لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە، دەنگۆی هەوڵی گەڕاندنەوەی ژمارەیەک لە کەسایەتی سیاسی عێراقی بڵاوبووەتەوە، کە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بە هاوکاریکردنی تیرۆرستان تۆمەتبار کرابوون و عێراقیان جێهێشتبوو.