سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دەبێت هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان پێش دەستپێکی ساڵی 2023 بەڕێوەبچێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق و سه‌رۆكى حزبى ته‌قه‌دومى سوننه‌كان رایگه‌یاند، “دەبێت له گفتوگۆى نیشتمانیدا رۆژى هه‌ڵبژاردن دیاریبكرێت و هه‌ڵبژاردنیش پێش كۆتایی ساڵى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت”.
سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا له‌باره‌ى دۆخى سیاسى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پێویسته حكومه‌تى داهاتووى عێراق جێگه‌ى متمانه‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان و هاووڵاتییانیش بێت”.
له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “پێویسته هاوشێوه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكانیش به‌ڕێوه‌بچێت”.
له به‌شێكى تر‌ى په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكى حزبى ته‌قه‌دومى سونه‌كان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “پێویسته بودجەی گشتی فیدراڵی پەسەند بكرێت و یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش هەموار بكرێت یاخود وەك خۆی بمێنێتەوە”.
روونیشیكرده‌وه، “پێویسته بەتەنیا وەزارەتی ناوخۆی بەرپرس بێت لە بڵاوكردنەوەی هێزە ئەمنییەكانە لە سەرجەم شارەكان”.
محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمان رایگەیاند، پێویستە حکومەتی داهاتوو دەسەڵاتی تەواوی هەبێت و جێگەی متمانەی سەرجەم لایەنەکان بێت.
په‌یامه‌كه‌ى محه‌مه‌د حه‌لبوسى له‌كاتێكدایه كه به‌یانى ئه‌مڕۆ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، “مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عێراق سەرۆکی کوتلەکانی بانگھێشت کردووە بۆ ئەنجامدانی خولی دووەمی گفتوگۆی نیشتمانی، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و دۆزینەوەی رێگە چارە بۆ قەیرانەکە. بڕیاره، خولی دووەمی گفتوگۆی نیشتمانی رۆژی دووشەممەی داھاتوو 12ى ئه‌یلول، بەڕێوەدەچێت و وردەکاری زیاتر نەخراوەتەڕوو”.
رۆژى 16ی ئاب، مسته‌فا کازمی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە کۆشکی حکومی لە بەغدا کۆبوونەوە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ قەیرانی سیاسی عێراق، لەو کۆبوونەوەیەشدا رەوتی سەدر بەشداری نەکرد و رایانگەیاند بەشداری کۆبوونەوە نھێنییەکان ناکەن کە بەرژەوەندی گەلی تێدا نییە.