عێراق له كۆبوونه‌وه‌كانی داهاتووی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی، داوای پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی و رێگریكردن له پێشێلكارییه‌كان و ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباره‌كانی ناوخۆ.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 08-10-2022، محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، عێراق به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كانی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و داواكارییه‌كی به‌په‌له‌ش پێشكه‌شده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی.
حه‌لبووسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد‌ووە، عێراق داوای گره‌نتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌ی و رێگریكردن له ده‌ستدرێژییه‌كانی وڵاتانی دیكه بۆ سه‌ر خاكه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها راگرتنی ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی.