حەلبووسی: ئامانج لە هێرشکردنە سەر هەولێر، دەستدرێژیکردنە سەر سەروەریی عێراقە

محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا تایبەت بە هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، ئامانج لە هێرشکردنە سەر هەولێر، دەستدرێژیکردنە سەر سەروەریی عێراقە.

دەقی تویتەکەی سەرۆکی پەرلەمان:

ئامانج لە هێرشکردنە سەر هەولێر(ئەربیل)، دەستدرێژیکردنە سەر سەروەریی عێراق و ئاسایشی هەموو هاووڵاتیان، کارێکە پێویستی بە پێگەیەکی نیشتمانی یەکگرتوو و یەکلاییکەرەوە هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی.

شەوی رابردوو، پاش کاتژمێر 01:00ـی شەو، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراقەوە ئاڕاستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران.