محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا تایبەت بە هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێر(ئەربیل) رایگەیاند، ئامانج لە هێرشکردنە سەر هەولێر، دەستدرێژیکردنە سەر سەروەریی عێراقە.
دەقی تویتەکەی سەرۆکی پەرلەمان:
ئامانج لە هێرشکردنە سەر هەولێر(ئەربیل)، دەستدرێژیکردنە سەر سەروەریی عێراق و ئاسایشی هەموو هاووڵاتیان، کارێکە پێویستی بە پێگەیەکی نیشتمانی یەکگرتوو و یەکلاییکەرەوە هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی.
شەوی رابردوو، پاش کاتژمێر 01:00ـی شەو، 12 مووشەکی دوورمەودای بالیستی لە سنوورەکانی دەرەوەی عێراقەوە ئاڕاستەی باڵەخانەی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکی لە هەولێر کران.