حەلبوسی پێشوازی لە شاندی لێژنەی ناتۆ لە پەرلەمانی دانمارک دەکات

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی لیژنەی پەیمانی ناتۆ لە پەرلەمانی دانمارک، بەسەرۆکایەتی مادس ڤۆگلێدی کرد.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێشوازی لە شاندێکی لێژنەی پەیمانی ناتۆ لە پەرلەمانی دانمارک، بەسەرۆکایەتی مادس ڤۆگلێدی کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەبارەت بە کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

بە پێی راگەیەندراوەکە، لە میانی دیدارەکەدا، پەیوەندی دۆستانەی نێوان عێراق و دانمارک، وڵاتانی ناتۆ تاوتوێ کراوە، ھەروەھا لەبارەی بەردەوامی پتەوترکردنی ھاریکارییە ھاوبەشەکان بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەو بوارانەی کە حکوومەتی عێراق دەست نیشانیان دەکات گفتوگۆکراوە.

 هەروەها رەوشی گۆڕەپانی نێودەوڵەتیی و ژمارەیەک پرسی گرنگی دیکە کە جێگای بایەخی ھاوبەشبوون تاوتوێ کراوە.