حەلبوسی: سەقامگیری عێراق رەنگدانەوەی لەسەر ئێران و ناوچەکە ھەیە

محەمەد حەلبوسی،  سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق: "ھەوڵدەدەین ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران پتەوتر بکەین بۆ ئەوەی رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر گەلانی ھەردوو وڵات ھەبێت".

محەمەد حەلبوسی،  سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، "ھەوڵدەدەین ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران پتەوتر بکەین بۆ ئەوەی رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر گەلانی ھەردوو وڵات ھەبێت".

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند کە ھەوڵدەدەن ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران پتەوتر بکەن بۆ ئەوەی رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر گەلانی ھەردوو وڵات ھەبێت و جەختیشی کردەوە کە سەقامگیری عێراق، رەنگدانەوەی لەسەر ئێران و ناوچەکە ھەیە.

محەمەد حەلبوسی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی شواری ئێران، محەمەد باقر قالیباف لە تاران رایگەیاند کە ئامانج لە سەردانەکەی بۆ ئێران، دووپاتکردنەوە لەسەر بەردەوامبوونی ھاریکارییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و گوتی: "ھەوڵدەدەن ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان عێراق و ئێران پتەوتر بکەن بۆ ئەوەی رەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر گەلانی ھەردوو وڵات ھەبێت".

وتیشی، "سەقامگیری ئێران، رەنگدانەوەی ئەرێنیی لەسەر عێراق ھەیە، سەقامگیری عێراقیش رەنگدانەوەی ئەرێنیی لەسەر ئێران و ناوچەکە ھەیە".

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەیش داوە کە ھەنگاوی جیددیان ناوە بۆ ئەوەی ناوچەکە لە رووی ئاسایش و ئابووریی سەقامگیر بێت، ھەروەھا لە جەنگ و قەیرانەکانیش بەدوور بێت.

محەمەد حەلبوسی تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە پاراستنی سەروەریی، مامەڵەی باشی دراوسێیەتی و پاراستنی مافی ھاووڵاتییان، دەبێت لە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی ناوچەکە بەتایبەتیش وڵاتانی دراوسێ رەوچاو بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی بەسەردانێک گەیشتە ئێران.