فڕۆکە جەنگییەکانی سەربە ھێزەکانی ئاسمانی عێراق حەشارگەیەکی داعشيان لە سنووری کەرکوک خاپوورکرد.
یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی(واع)ـی رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی ھێزی ئاسمانی عێراقی زۆر بە وردبینی حەشارگەیەکی چەكدارانی داعشیان لە سنووری پارێزگای کەرکوک خاپوورکرد.
ئەماژەی بەوەشکرد، ئەو ھەڵمەتە سەربازییە لە چوارچێوەی دەستکەوتنی ئەو زانیاریانە بووە، کە شانەی ھەواڵگری لە بەرێوەبەرایەتی ھەواڵگری سەربازی بە ھەماھەنگی فهرماندهیی ئۆپهراسیۆنهكان له كهركوک كۆكراونەتەوە.