حەسەن توران، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی، تاوتوێی مەلەفی ناکۆکی موڵک و ماڵی لەگەڵ خاوەن زەوییە کوشتوکاڵییەکانی کەرکوک کرد.
بە پێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی بەرەی تورکمانی ئەمڕۆ شەممە 4/2/2023، حەسەن توران، پێشوازی لە وەفدێکی دیاری گوند و شارۆچکەکانی خاوەن زەوییە کشتوکاڵییەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ خاوەن زەوییەکان باس لە پێشهاتەکانی پرسی زەوییە کشتوکاڵییەکان کراوە.
هەروەها جەخت لە بەردەوامیی هەوڵەکانی بەرەی تورکمانی عێراق کرایەوە لەسەر هەموو ئاستەکان لە بەدەستهێنانی مافی خاوەن زەوییەکان. باس لەوەش کراوە، بەرەی تورکمانی ئەوپەڕی بایەخ بە گەرەنتیکردنی مافە ڕەواکانی خاوەن زەویەکان دەدات.