حیزبی دەعوە لەبارەی خۆپیشاندان: پێشێلکردنی دەستوورە

حیزبی دەعوەی ئیسلامی رایگەیاند، هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوە دادوەرییەکان پێشێلکردنی دەستوورە و پێویستە حکومەت بەرپرسیاریەتی خۆی لەئەستۆبگرێت.

لەراگەیەندراوێکدا حیزبی دەعوەی ئیسلامی ئاماژەی بە خۆپیشاندانی لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق کردووە رایگەیاندووە کە هێرشکردنە سەر دامەزراوە دادوەرییەکان پێشێلکردنی دەستوورە و پێویستە حکومەت بە بەرپرسیارییەتی خۆی هەڵبستێت لە پاراستنی هەیبەت و ئاسایشی دەوڵەت.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "دەستووری عێراق مافی خۆپیشاندانی هاووڵاتییانی مسۆگەرکردووە بۆ دەربڕینی بۆچوونەکانیان و بەجێگەیاندنی داواکارییە رەواکان. هەروەها مکوڕە لەسەر پاراستنی دامودەزگاکانی دادوەری و بەردەوامیدان بە ئەرکەکانیان بەئازادییەکی تەواو".

شایەنی باسە حیزبی دەعوەی ئیسلامی ئەوەشی راگەیاندووە کە پێویستە حکومەت هەڵستێت بە بەرپرسیارییەتیخۆی لەپێناو پاراستن و پارێزگاریی لە هەیبەت و ناوبانگی دەوڵيتی عێراق".