حکومەتی ھەرێم هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌وانه‌ی لە بازاڕدا قۆرخکاری دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەتی ھەرێم هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌وانه‌ی لە بازاڕدا قۆرخکاری دەکەن

حکومەتی ھەرێم هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌وانه‌ی لە بازاڕدا قۆرخکاری دەکەن

وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگه‌یاند، ھەمو رێکارێکی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدات.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
حکومەتی ھەرێم هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌وانه‌ی لە بازاڕدا قۆرخکاری دەکەن
0

لایک

وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگه‌یاند، ھەمو رێکارێکی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدات.

‎د. جوتیار عادل، ‎وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، “بەبۆنەی ھاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزباییەکی گەرم لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیھان دەکەین، گەلی کوردستان وەکو زۆرینەیەکی موسڵمان، ھەمیشە باپەندی بەھا جوان و رەسەنەکانی خۆی بوە، ھیوا خوازین لەم مانگەشدا زیاتر ھاوکاری یەکتری بکەین و دور بکەوینەوە لە قۆرخکاری بازاڕ و گران کردنی پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەمو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی کە قۆرخکاری لە بازاڕدا دەکەن و سزای یاساییان دەدات.