حکومەتی هەرێم کۆی گشتی داهات و خەرجییەکانی سێ ساڵی رابردوو ئاشکرا دەکات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • حکومەتی هەرێم کۆی گشتی داهات و خەرجییەکانی سێ ساڵی رابردوو ئاشکرا دەکات

حکومەتی هەرێم کۆی گشتی داهات و خەرجییەکانی سێ ساڵی رابردوو ئاشکرا دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
حکومەتی هەرێم کۆی گشتی داهات و خەرجییەکانی سێ ساڵی رابردوو ئاشکرا دەکات
0

لایک

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ـی ئه‌یلوولی 2022، جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانی سازكرد و تیایدا كۆی گشتی داهات و خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا ئاشكراكرد.
وتەبێژی حکومەت لەمیانی کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا رایگەیاند، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم هەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە و لەسەر راسپاردەی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم هەموو کارەکانی بەشێوەیەکی شەفاف بۆ هاووڵاتییان خستووەتەڕوو.
ئاماژەی بەوەشدا، لە بواری نەوت و غاز دا، ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی راپۆرتەکانی ئەو بوارە لەلایەن کۆمپانیای دیلۆیتەوە بەردەوامی هەیە و بەشێوەیەکی وەرزی تەواوی بابەتەکانی بەرهەمهێنان، فرۆشتن، داهات و خەرجییەکەی لەسەر پێگەی فەرمی حکومەتی هەرێم بڵاودەکرێتەوە.
وتیشی، “سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لەو کاتانەی کە پێویست بووبێت لەگەڵ چین و توێژەکانی کۆمەڵگە کۆبووەتەوە یان بەشێوەی کۆنگرەی رۆژنامەوانی باسی لە کارو پرۆژە و پلانەکانی کابینەی نۆیەمی کردووە بۆ رای گشتی کوردستان، ئێمەش وەکو فەرمانگەی میدیا و زانیاری رۆژانە داتا و زانیارییەکانی حکومەتمان بەشێوەی داتا و هەواڵ بڵاوکردووەتەوە، دەمانەوێت بڵێین کە بە شاهیدی میدیاکان ئەم کابینەیە زۆرترین زانیاری داوەتە رای گشتی و بەردەوامیش دەبین لەسەر ئەو رێچکەیە”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “دەمانەوێت لێرەدا تەواوی خەرجی، داهات و پارەی تەرخان کراو بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەکان لە سێ ساڵی کابینەی نۆیەمدا بۆ رای گشتی بخەینەڕوو، تاوەکو هەندێک کەس لە رێگای بڵاوکردنەوەی داتای ناڕاست و چەواشەکارییەوە ڕاستییەکان بۆ هاونیشتمانیان ئاوەژوو نەکەن و قسەی خۆمان لە دەمی خۆمانەوە ببیستن”.

وتیشی، کۆی داهاتی حکومەتی هەرێم لە کابینەی نۆیەم بەمشێوەیەیە:
كۆی داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا:
کۆی گشتی داهاتی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان كه‌ لە داهاتی نەوتی، نانەوتی، تەمویلی حکومەتی عێراق و هاوپەیمانان پێکدێت، بریتی بووە لە 46.3 تریلیۆن دینار.
كۆی خه‌رجیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا:
کۆی گشتی خه‌رجیی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان كه‌ لە مووچە، خەرجییەکانی نەوت، بەکارخستن، وەبەرهێنان و کرێی وێستگەکانی کارەبا هەروەها دانەوەی بەشێک لە قەرزەکان پێكدێت، بریتی بووە لە 49,8 تریلیۆن دینار.


سەبارەت بە تێکڕای داهاتی نەوتی فرۆشراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێژەی 55%ـی ئەو داهاتە بۆ خەرجی پرۆسەی بەرهەمهێنان، هەناردەکردن، کۆگاکردن و گواستنەوە خەرجکراوە، هەروەها رێژەی 45%ـیشی وەک داهاتی سافی گەڕاوەتەوە خەزێنەی حکومەت.


خەرجی پرۆژەکان له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، ٨٤٠ ملیار دینار لە ٨٨٤ پرۆژە خه‌رجكردووه‌، بەم شێوەیەی خواره‌وه‌:

  • له‌ ساڵی 2019 بڕی 243 ملیار خه‌رجكراوه.
  • له‌ ساڵی 2020 بڕی 151 ملیار دینار خه‌رجكراوه‌.
  • له‌ ساڵی 2021 دا بڕی 446 ملیار دینار خه‌رجكراوه.‌

خه‌رجی به‌پێی سێكته‌ر:
ڕێگه‌وبان: 392 ملیار
شاره‌وانی: 282 ملیار
كاره‌با: 25 ملیار
سایلۆ (كشتۆكاڵ) : 37 ملیار
په‌روه‌رده‌: 26 ملیار
نیشته‌جێبوون: 25 ملیار
به‌نداو: 22 ملیار
سێكته‌رەکانی دیکە: 31 ملیار


سه‌باره‌ت به‌ دەستەی وەبەرهێنان:
ناوبراو رایگه‌یاند، جگە لەو پرۆژانەی کە حکومەتی هەرێم خۆی ئەنجامی داون، زەمینەسازیشی کردووە بۆ ئەوەی لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێم بڕەخسێنێت و بۆ ئەوەش لە سێکتەری وەبەرهێناندا مۆڵەتی بە چەندین پرۆژە داوە و لەو رێگەیەشەوە زیاتر لە 120 هەزار هەلی کار بەشێوەی راستەوخۆ رەخسێنراوە، به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:
ساڵی یەکەم:
لە ســـاڵی یەکەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەت بە ٤٣ پڕۆژە دراوە بە ســـەرمایەی ٩٠٢ ملیۆن دۆلار و لەســـەر رووبەری ٨٧٥ دۆنم زەوی لەم سێکتەرانەی خوارەوە:
1- پیشەسازی: ١٢ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣٥٧ ملیۆن دۆلار.
2- نیشتەجێبوون: 5 پڕۆژە بە سەرمایەی 375 ملیۆن دۆلار.
3- فێرکردن: 7 پڕۆژە بە سەرمایەی 44 ملیۆن دۆلار.
4- گەشتیاری: 6 پڕۆژە بە سەرمایەی 30 ملیۆن دۆلار.
5- وەرزشی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 30 ملیۆن دۆلار.
6- بازرگانی: 6 پڕۆژە بە سەرمایەی 43 ملیۆن دۆلار.
7- تەندروستی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 20 ملیۆن دۆلار.
8- کشتوکاڵ: 1 پڕۆژە بە سەرمایەی 3 ملیۆن دۆلار.


ساڵی دووەم:
لە ساڵی دووەمی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستەی وەبەرهێنان مۆڵەتی بە ٨٧ پرۆژە داوە بە سەرمایەی ٧ ملیار و ٣٠٤ ملیۆن دۆلار و لەسەر ڕووبەری ٧٠٧٥ دۆنم زەوی لەم سێکتەرانەی خوارەوە:
1- پیشەسازی: ٢٩ پڕۆژە بە سەرمایەی ١ ملیار و ١٣٠ ملیۆن دۆلار.
2- نیشتەجێبوون: ٤ پرۆژە بە سەرمایەی ٤٣٠ ملیۆن دۆلار.
3- فێرکردن: ٥ پڕۆژە بە سەرمایەی ٢٦ ملیۆن دۆلار.
4- گەشتیاری: ١٥ پڕۆژە بە سەرمایەی ٥ ملیار و ٦٠ ملیۆن دۆلار.
5- وەرزشی: ١ پڕۆژە بە سەرمایەی ٢ ملیۆن دۆلار.
6- بازرگانی: ١٩ پڕۆژە بە سەرمایەی ٣٠٩ ملیۆن دۆلار.
7- تەندروستی: ٦ پڕۆژە بە سەرمایەی ٥٣ ملیۆن دۆلار.
8- کشتوکاڵ: ٥ پڕۆژە بە سەرمایەی ٢٢٧ ملیۆن دۆلار.
9- هونەری: ١ پڕۆژە بە سەرمایەی ٩ ملیۆن دۆلار.
10- خزمەتگوزاری: ٢ پڕۆژە بە سەرمایەی ٥٨ ملیۆن دۆلار.

ساڵی سێەم:
لە ساڵی سێیەمدا کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مۆڵەت بە ٦٤ پڕۆژە دراوە بە سەرمایەی ٢ ملیار و ٩٤٥ ملیۆن و لەسەر رووبەڕی ٢٢٢١ دۆنم زەوی لەم سێکتەرانەی خوارەوە:
پیشەسازی: 14 پڕۆژە بە سەرمایەی 204 ملیۆن دۆلار.
نیشتەجێبوون: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 248 ملیۆن دۆلار.
فێرکردن: 7 پڕۆژە بە سەرمایەی 38 ملیۆن دۆلار.
گەشتیاری: 8 پڕۆژە بە سەرمایەی 2 ملیار و 34 ملیۆن دۆلار.
وەرزشی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 7 ملیۆن دۆلار.
بازرگانی: 22 پڕۆژە بە سەرمایەی 243 ملیۆن دۆلار.
تەندروستی: 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 19 ملیۆن دۆلار.
کشتوکاڵ: 2 پڕۆژە بە سەرمایەی 133 ملیۆن دۆلار.
بانكەكان: 2 پڕۆژه بە سەرمایەی 19 ملیۆن دۆلار.

کۆی گشتیی سەرمایەی وەبەرهێنراو لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا لە سێکتەری وەبەرهێنان 11.15 ملیار دۆلار بووە.