حکومەتی هەرێم پردی رێگەی سەرەکی هەولێر – کەرکوک نۆژەندەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حکومەتی هەرێم پردی رێگەی سەرەکی هەولێر – کەرکوک نۆژەندەکاتەوە

حکومەتی هەرێم پردی رێگەی سەرەکی هەولێر – کەرکوک نۆژەندەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
حکومەتی هەرێم پردی رێگەی سەرەکی هەولێر – کەرکوک نۆژەندەکاتەوە
0

لایک

دوای ئەوەی تیمی ئەندازیاریی شارەوانیی هەولێر(ئەربیل) تێبینی كرا كە ژێر پردی رێگەی سەرەكیی هەولێر-كەركوک دووچاری مەترسیی داڕمان بووەتەوە، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بە هەماهەنگیی لەگەڵ لایەنی پەیوەندار دەستیان بە كاری نۆژەنكردنەوەی ژێر پردەكە كرد و ئێستا كاركردن تیایدا دەستیپێكردووە.

پرۆژەكە بە گوژمەی (333٫136000) لەسەر بودجەی وەزارەتی ناوخۆ و لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە سەرپەرشتیی كاری نۆژەنكردنەوەی دەكرێت، پردەكە رۆژانە هاتووچۆی هەزاران ئۆتۆمبێل و بارهەڵگر و هاتووچۆی هاووڵاتییانی شاری هەولێر و دەوروبەری، هەروەها شاری كەركوک و بەغداد و شارەكانی دیكەی عێراقی بەسەرەوە.

لە ئێستادا تیمی شارەوانی كار لە پرۆژەكەدا دەكەن و چاوەڕێش دەكرێت لە ماوەی (10 بۆ 15) رۆژدا تەواوی كارەكانی كۆتایی بێت كە بەهۆیەوە مەترسیی داڕمانی پردەكە نامێنێت.