حکومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتی نەوتی عێراق پرۆپۆزڵێکی بۆ هەرێم ناردوە و لە نزیکترین کاتدا بەشێوەیەکی فەرمی وەڵامیان دەدرێتەوە.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە پهیجی فهرمیی حکومهتی ههرێمی کوردستان، له فهیسبووک بڵاوکراوەتەوە رایگەیاند، “لەدوای سەردانەکەی شاندی هەرێم بۆ بەغداد و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوت، پرۆپۆزڵێکیان پێداون، لەئێستادا حکومەتی هەرێم سەرقاڵی دیراسەکردنییەتی و لەئایندەیەکی نزیکدا و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بە شێوەیەکی فەرمی وەڵامیان دەدرێتەوە”.
رونشیکردەوە، “سەبارەت بە بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی تایبەت بە نەوتی هەرێم هەڵوێستی هەر چوار سەرۆکایەتییەکە رونە، و پێشتر جەختیلێکراوەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا، “ئێمە دەمانەوێت لەچوارچێوەی دەستوور مامەڵە لەگەڵ شایستە داراییەکانی هەرێم بکرێت، جەختدەکەینەوە دەستبەرداری مافە دەستوریەکانی خۆمان نابین”.