حکومەتی عێراق 100 هەزار دینار دەداتە خێزانە کەمدەرامەتەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی مینحەیەکی 100 هەزاریی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و خێزانە کەمدەرامەتەکان.


ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێدانی مینحەیەکی 100 هەزاریی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان و خێزانە کەمدەرامەتەکان.


لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدرا بە تەرخانکردنی مینحەی مانگانەی 100 هەزار دینار وەکو دەرماڵەی گوزەران بۆ خانەنشینان و فەرمانبەرانی دەستبەری کۆمەڵایەتی و خێزانە کەمدەرامەتەکان.


ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا رێنمایی تایبەت بڵاودەکەنەوە.