حکومەتی عێراق بڕیاری نوێ لەبارەی کاتژمێرەکانی دەوام کردن لە مانگی رەمەزان دەردەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بریکاری گشتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا، دەوامی فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان کەمدەکرێتەوە.

بەگوێرەی نووسراوێک کە واژۆی حەمید نەعیم، بریکاری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە و ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی ئاداری 2022 بڵاوکراوەتەوە، تیایدا هاتووە:

بڕیاردرا لە مانگی رەمەزاندا گشت دامەزراوە و فەرمانگە حکومییەکان کاتژمێرێک لە دەوامەکانیان کەمبکرێتەوە(جا ئەو کەمکردنەوەیە لە سەرەتای دەوام یاخود کۆتاییەکەی بێت).