حكومەتی عێراق بەفەرمی نرخی ئینتەرنێتی دابەزاند

نرخی ئینتەرنێت بەهەموو جۆراەكانییەوە بەڕێژەی (20%)، لە 1/12/2022 كەمدەكرێتەوە و هەر كۆمپانیایەكیش رێنماییەكان پێشێل بكات، رووبەڕووی لێكەوتەی یاسایی دەبێتەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوێكی راگەیاندنی وەزارەتی پەیوەندییەكان، هیام یاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی حكومەتی عێراق، نوسراوێكی بەپەلەی ئاراستەی كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت بەهەموو جۆرەكان و بە تەكنەلۆجیای جۆراوجۆر كرد ، بۆ كەمكردنەوەی نرخەكان بەڕێژەی (20%)، لە 1/12/2022.

هەروەها وەزیری پەیوەندییەكانی حكومەتی عێراق، جەختی لەوە كردەوە كە هەر كۆمپانیایەک ئەگەر رێنماییەكان پێشێل بكات، رووبەڕووی لێكەوتەی یاسایی دەبێتەوە.

بە گوێرەی نووسراوێكی وەزارەتەكە، نرخی كارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بە رێژەی لە سەدا 20 كەمدەكرێتەوە.