حكومه‌تی هه‌رێم 50% نرخی كاره‌با بۆ نانه‌واخانه‌كان داده‌شكێنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • حكومه‌تی هه‌رێم 50% نرخی كاره‌با بۆ نانه‌واخانه‌كان داده‌شكێنێت

حكومه‌تی هه‌رێم 50% نرخی كاره‌با بۆ نانه‌واخانه‌كان داده‌شكێنێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
حكومه‌تی هه‌رێم 50% نرخی كاره‌با بۆ نانه‌واخانه‌كان داده‌شكێنێت
0

لایک

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری دا، به‌ رێژه‌ی %50 داشكان بۆ نرخی كرێی كاره‌بای فڕنه‌كانی نان و نانپێژه‌كان بكرێت.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (5ی نیسان  2022) بڵاویكرده‌وه‌، رایگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره‌ دوای دیداری  راسته‌وخۆی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ نوێنەرانی فڕن و نانپێژەکان هات.

هه‌روه‌ها هاتووه، له‌و دیداره‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌ت بەدواداچوونی بۆ کێشە و داواکاریی فڕن و نانپێژەکان كرد.

نووسینگه‌كه‌ روونیكردووه‌ته‌وه‌، بڕیاره‌كه‌ هه‌وڵێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتەکانی گرانبوونی ئارد لە بازاڕەکانی جیهاندا.

به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت، لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاره‌كه‌ تا بارگرانیی دارایی لەسەر خاوەن فڕن و نانپێژەکان کەمبکرێتەوە.