زیاتر لە 1500 حاجیی هەرێم گەیشتنە شاری مەدینە
شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 1500 حاجی هه‌رێم له ڕێگه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه گه‌یشتونه‌ته وڵاتی سعوودییە.
شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عەمره‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێستا زیاتر له 1500 حاجی هه‌رێم له ڕێگه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانییه‌وه گه‌یشتونه‌ته وڵاتی سعوودییە.
شێخ نیاز راغب له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژەی بەوە کرد، تاوه‌كو ئێستا توانیویانه به شێوه‌یه‌كی ڕێك‌وپێك خزمه‌تی حاجیان بكه‌ن و هه‌موو حاجیانی هه‌رێمی كوردستانیش كه گه‌یشتونه‌ته سعوودیه سه‌لامه‌تن و ژماره‌یان 1500 حاجیه.
وتیشی، "بڕیاره سبه‌ی یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری مه‌دینه‌وه بگاته شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز، تیمه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ش، ئاماده‌كارییه‌كی ته‌واویان كردوه بۆ پێشوازیكردن له حاجیانی هه‌رێمی كوردستان له شاری مه‌ككه".
ئاماژەی بەوەشکرد، تاوه‌كو رۆژی چوارشه‌ممه 22ی حوزەیرانی 2022 ته‌واوی حاجیانی هه‌رێم ده‌گه‌نه وڵاتی سعوودییە.