جەزائیر، بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆکی 10 وڵات دەکات

جەزائیر، بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆکی 10 وڵات دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
جەزائیر، بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆکی 10 وڵات دەکات
0

لایک

جەزائیر بانگهێشتنامەی بۆ سەرۆکی 10 وڵات ناردووە، بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی کە بڕیارە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

بەپێی روونکردنەوەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری جەزائیر، عەبدولمەجید تەبوون سەرۆککۆماری جەزائیر تائێستا بانگهێشتنامەی بۆ سەرۆکی 10 وڵاتی عەرەبی ناردووە بە مەبەستی بەشداریکردن لە لووتکەی وڵاتانی عەرەبی کە بڕیارە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، هاوکات ناردنی بانگهێشتنامەکان بەردەوامیی هەیە.

ئەو وڵاتانەی کە لەلایەن جەزائیرەوە بانگهێشتنامەیان بۆ نێردراوە و قبووڵیان کردووە بریتین لە :-

فەڵەستین، ئوردن، میسر، قەتەر، ئیماڕات، کوێت، عومان، مۆریتانیا، بەحرین، لیبیا.