جۆ بایدن و مستەفا کازمی لە جەددەی سعودیە کۆبوونەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • جۆ بایدن و مستەفا کازمی لە جەددەی سعودیە کۆبوونەوە

جۆ بایدن و مستەفا کازمی لە جەددەی سعودیە کۆبوونەوە

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە جەددەی پایتەختی سعودیە کۆبوونەوە.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
جۆ بایدن و مستەفا کازمی لە جەددەی سعودیە کۆبوونەوە
0

لایک

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە جەددەی سعودیە کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ شەممە 16-07-2022، لە پەراوێزی لووتکەی جەددە بۆ ئاسایش و پەرەپێدان، جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەغداد، پڕۆسەی سیاسیی وڵات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.

لە کۆبوونەوەکەدا جۆ بایدن ئاماژەی بە مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و بەغداد کرد و باسی لەوەکرد، “عێراق خاوەن داهات و سەرمایەیەکی گەورەیە و دەتوانرێت بەشێوەیەکی باش وەبەرهێنانی تیادا بکرێت، پەیوەندییەکانی نێوان بەغداد و واشنتن ستراتیژییە و لەسەر بنەمای هاوکاری دوولایەنە، متمانە و رێزگرتنی هاوبەش بونیاد نراون”.

لای خۆیەوە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەی خستەڕوو، کار دەکات بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ستراتیژی نێوان ئەمریکا و عێراق بەتایبەت ئەو برگەیەی باس لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکان لەبواری پەروەردە و رۆشنبیری دەکات، هەروەها سوپاسی ئەمریکا دەکات بۆ پشتیوانی عێراق لە جەنگی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

پێشتریش جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاندبووە، کە پێویستە رێککەوتن لە پێناو تۆڕی وزەی کارەبای عێراق ببەسترێتەوە بە تۆڕی ئەنجومەنی هاریکاری وڵاتانی کەنداو.

شەوی رابردوو مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە سعودیە و لەلایەن محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەوە پێشوازی لێکرا.