جۆ بایدن بووە ٤٦هەمین سەرۆکی ئەمریکا

جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، بووە ٤٦هەمین سەرۆکی ئەو وڵاتە.
  بەپێی میدیاکانی ئەمریکا، بایدن دوای بەدەست هێنانی سەرکەوتن لە ویلایەتی پەنسیلڤانیا، سەرکەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەکان راگەیاند.   هاوکات میدیاکانی ئەمریکا و جیهان، لە هەواڵەکانیاندا جۆ بایدن وەکو سەرۆکی ئەمریکا ناساند.   شایەنی باسە دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە لە هەڵبژاردنەکاندا بە جیاوازییەکی زۆر سەرکوتووە. بەڵام بەپێی میدیاکان ئەو توویتەی ترەمپ جیاوازە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.