جومعە عیناد پێشوازی پاشکۆی سەربازیی تورکیا لە عێراق کرد

جومعە عیناد سەعدون، وەزیری بەرگریی عێراق پێشوازیی لە کۆفت ئۆکست، پاشکۆی سەربازیی تورکیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری كرد.

جومعە عیناد سەعدون، وەزیری بەرگریی عێراق پێشوازیی لە کۆفت ئۆکست، پاشکۆی سەربازیی تورکیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری كرد.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکە راگەیەندراوێک لە وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بڵاوکرایەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە لە میانی دیدارەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە.

هەر لە میانی دیدارەکەدا، پاشکۆی سەربازیی تورکیا لە عێراق بانگهێشتنامەیەکی خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی گەیاندە وەزیری بەرگریی عێراق، کە تیایدا بانگهێشتی جومعە عیناد سەعدون کراوە بۆ ئامادەبوون لە رۆژی نمایشی جیاواز لە میانی چالاکییەکانی مانۆڕی EFES-2022 کە بڕیارە لە حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

لای خۆیەوە، جومعە عیناد سەعدون، وەزیری بەرگریی عێراق، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بە بانگهێشتەکەی خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا جەختی لە ئامادەبوون لەو رێوڕەسمەدا کردەوە.