وتەبێژی حکومەتی هەرێم، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌ڵامی ژماره‌یه‌ک وێبسایتی ئێرانی دایه‌وه و رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگەی نەداوە و رێگەش نادات ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە رێگەی هەرێمەوە تێک بدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە راستیەوە.
روونكردنه‌وه‌كه دوای ئه‌وه دێت، كه كه‌سایه‌تی سیاسیی ئه‌مه‌ریكا جۆن بۆڵتن، له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ بی بی سی فارسی رایگه‌یاندبوو، له رێی هه‌رێمه‌وه چه‌ک ده‌گاته به‌رهه‌ڵستكارانی ئێرانی.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وتەبێژی حکومەتی هەرێم:
چەند ماڵپەڕێکی هەواڵی ئێران، هەواڵێکیان لەسەر زاری جۆن بوڵتن، کە ئێستا هیچ پۆستێکی حکومی و فەرمی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە بڵاوکردووەتەوە کە گوایە چەک لە رێگای هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ هەناردەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرلەبەری ئەم هەواڵە بێ بنەمایە رەتدەکاتەوە کە چەندین جارە دووبارە دەکرێتەوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک رێگەی نەداوە و رێگەش نادات ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ لە رێگەی هەرێمەوە تێک بدرێت و ئەم جۆرە هەواڵانە دوورن لە راستیەوە.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
19 ی تشرینی دووەمی 2022